غەوغا و فەوزا چییەکان لە زەمەنی کۆرۆنادا

14/03/2020

شەماڵ عەبدولوەفا

پشووە و دەوامی ھیچ دام و دەزگایەک نییە، یادەکان ھەمووی راگیراون ھەتا گەیشتوینەتە ئاستی قەدەغەکردنی ھاتوچۆ، ژیانی ھاولاتیان لە ژێر پرسیاردایە، وتەبێژێکی نابەرپرسیاری وەزارەتی دارایی شتێک بڵاو ئەکاتەوە بە ناوی وەزارەتی دارایی، ھەرچی کەناڵی غەوغاو فەوزای دژە گۆران ھەیە دەکەونە سەرخەت وەکو ھەنگوینیان لە کونی دارا دۆزیبێتەوە، بە لێشاو و بە دەستە و بە گروپی بە کۆمەڵ پەلاماری وەزیری دارایی و گۆران دەدەن بە بێ ئەوەی لەھاوکێشە سەرەکیەکە تێ بگەن.

ھەندێ لە دلڵسۆزیان بۆ خەڵک رەخنە دەگرن ، زۆرینەیان دەستی ترسنۆک و لەرزۆکی دامەزراوە سێبەرەکانی میدیایی دەسەڵاتن کە نا بەرپرسی ئەم وڵاتەن، لە پێناو دەسکەوتی بچوکی حیزبی خۆیاندا ھاوکێشەکە دەگەیننە بینە قاقا.

دوای رونکردنەوەی وەزارەتی دارایی فەرموون وەڵامی دروست و بابەتیان بدەنەوە.. لە ویژدان و ئەخلاقی سیاسی خۆتانەوە نەک بە فیتی دام و دەزگا شاراوەکانی دەسەڵات و سێبەر و بە مەزاج ، سەردەمی میدیای شاراوە و سێبەر نەماوە ھەموو دەستەکان کەشفن سەردەم سەردەمی رووبەروو ئازایانەی بابەتیانەیە تا بکەوینە لێدوانێکی ئەقڵانی، نەک موزایەدە!


هەواڵی زیاتر