شیرین ئەمین: ھەرکەس لە گەرمیان ھەژارەو توانای کڕینی دەرمانی نیە بۆی دابیندەکەین

17/03/2020

شیرین ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕن لە ڕاگەیاندراوێکدا ھەڵمەتی تەندروستی کاوە راگەیاند و ئامادەن بۆ تەرخانکردنی دەرمان بۆ خەڵکی ھەژار.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە...

هەڵمەتی تەندروستی کاوە گەرمیانی

پە‎یامێک بۆ دانیشتوانی سنوری ئیدارەی گەرمیان
هەر‎ خێزانێکی ھەژار پێویستی بەھەر ھاوکارییەکی تەندروستی ھەبێت و توانای كڕینی دەرمانی نییە ئەتوانن لە ڕێگای ئەم ژمارە مۆبایلەی لای خوارەوە ئاگادارمان بکاتەوە ئێمە پێداویستی پێدەگەیەنین..، وە ھەر خزمەتێک کە  لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدا بێت ھاوکاری خۆمان ڕادەگەیەنین چوون شەهیدی قەڵەم کاوە گەرمیانی تا ساتی شەهیدکردنی لە خەمی هەژاران و حزمەتکردنیان بوو.

ژمارەی مۆبایل: ۰۷۷۰۱۹۳٥۰۰٤
شیر‎ین ئەمین
ئەندامی‎ پەرلەمانی کوردستان
فراکسیۆنی گۆڕان


هەواڵی زیاتر