د.شایان عەسکەری: ڤایرۆسی کۆرۆنا مەکەنە بیانوو بۆ پێنەدانی مووچەی ھاووڵاتیان

26/03/2020

د. شایان عەسکەری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان، پەیامێک ئاراستە حکومەتی هەرێم دەکات و دەڵێت:  ھەرچی زووە:
١- لەگەڵ بەغدا رێک کەون بۆ ڕادەست کردنی نەوت و وەرگرتنی بەشە مووچەی ھاووڵاتیان.
٢- جێبەجێ کردنی سەرجەم ماددەکانی یاسای چاکسازی، با دەرماڵەی مووچەخۆران یەکەم ماددە نەبێ بۆ جێبەجێکردن.
٣- بەرپرسانی حزبی تۆزێ ویژدانتان بجوڵێ و پارەی میللەت بۆ میللەت بگەڕێننەوە.
 دەقی پەیامەکەی

ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
ڕێزدار قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
 لە ژێر ھیچ پاساوێک مووچەی ھاووڵاتی نابێ دوا کەوێ
حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رێسەکە مەکەنەوە بە خوری، بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی کۆڤید ١٩ لە سنوری تواناکانی خۆتاندا کارێکی باشتان کردووە، ھەرچەندە ئەوسەریمان لێ دیار نیە.
بەڵام بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەکەنە بیانوو بۆ پێنەدانی مووچەی ھاووڵاتی، بۆیە ھەرچی زووە:
١- لەگەڵ بەغدا رێک کەون بۆ ڕادەست کردنی نەوت و وەرگرتنی بەشە مووچەی ھاووڵاتیان.
٢- جێبەجێ کردنی سەرجەم ماددەکانی یاسای چاکسازی، با دەرماڵەی مووچەخۆران یەکەم ماددە نەبێ بۆ جێبەجێکردن.
٣- بەرپرسانی حزبی تۆزێ ویژدانتان بجوڵێ و پارەی میللەت بۆ میللەت بگەڕێننەوە.
 چونکە ھەرەسی ئابووری ھەرەسی تەندروستی بە دوای خۆیدا دێنێ.
خوای گەورە کوردستان بپارێزێ


هەواڵی زیاتر