نماو چیا نەوشیروان مستەفا: بە گوڕوتین و هیواوە بەشداری هەڵبژاردن بکەن

30/09/2018

نماو چیا نەوشیروان مستەفا،داوا لە هاونیشتیمانیان دەکەن بە گوڕوتین و هیواوە بەشداری هەڵبژاردن بکەن و ویژدانی
خۆیان ئاسودە بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ دەستپێكردنی پرۆسەی دەنگدان بۆ پەرلەمانی كوردستان، چیا نەوشیروان مستەفاو نما نەوشیروان مستەفا
لە یەكێك لە بنكەكانی دەنگدان لە شاری سلێمانی دەنگیان دا.

پاش ئەوەی دەنگیاندا، لەلێدوانێکیشدا نما نەوشیروان مستەفا وتی: تا زیاتر خەڵك بەشداری پرۆسەی دەنگدان بكات
بواری ساختەكاری زیاتر كەمدەبێتەوە، بۆیە داوا لە هاونیشتیمانیانی خۆشەویست دەکەم
بە گوڕوتین و ورەیەکی بەرزو پڕ بە هیواوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و ویژدانی
خۆیان و روحی نەوشیروان مستەفا ئاسودە بکەن.

داوای لەهاونیشتیمانیان کرد، کە رێگە نەدەن هیچ کەس لە شوێنی ئەوان دەنگ بدات و رێگە نەدەن
هیچ لایەنێک دەنگەکانی ئێوە پڕبکاتەوە.

لای خۆشیەوە، چیا نەوشیروان مستەفا ئاماژەی بەوەکرد، کە رێوشوێنی گونجاو گیراوەتەبەر بۆ رێگریکردن
لە ساختەکاری و وتی: "ئەوەی پێیوایە بێهیوا بوەو ئەوەی پێیوایە لە هەڵبژاردنی
پێشو غەدری لێکراوە، ئەمڕۆ دەتوانێت بە دەنگدان هەقی خۆی بکاتەوە".


هەواڵی زیاتر