سبەینێ سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە

03/04/2020

سبەینێ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکاندا کۆدەبێتەوە.

عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، سبەینێ کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی سەرجەم فراکسیۆنەکاندا کۆدەبنەوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان راشیگەیاند، ئامانج لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر دۆخی موچە، گوزەرانی خەڵک و چاکسازی راستەقینە لە هەرێمی کوردستان.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدا دێت، ماوەیەکی زۆرە پەرلەمانی کوردستان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هیچ کۆبوونەویەکی ئەنجام نەداوە.



هەواڵی زیاتر