پارە و موچەی خەڵک

23/04/2020


ئەم ھەشت مانگەی حکومەت، ئەوەی لە تواناماندا بو بۆ دژایەتی گەندەڵی نەوت و خاڵە سنوریەکان و قاچاخچێتی و باج كردمان، دەیان بەڵگەنامە و لێکۆڵینەوەمان خستوەتەڕو، چاوپۆشیشمان لەکەس نەکردوە!
ناکرێ ئەوەشی پارەی ئەم وڵاتەی دزیوە، خەڵک لە ئێمە ھانبدات!

بەشێک لە ئەوانەی رەخنە لە ئێمە دەگرن، جورئەتیان نەبو لە بەر پارە یان لە ترسدا بە دێڕێک باسی قاچاخچیەکان بکەن. ئامادە نەبون وێنەیەکی کاروانی قاچاخچیەکانی ھێلکە بگرن.

زۆر بە رونی وتومانە، موچە حەقی رەوای فەرمانبەرانە و پێویستە دابەشبکرێت، داوامانکردوە بۆ دابینکردنی موچە، چەند ڕێکارێک بگیرێتە بەر:
- ئەو پارانەی لە شرینی نەوت وەرگیراوە لە رابردودا بھێندرێتەوە.
- ئەو (190) ملیار دینارە وەربگیرێتەوە، کە کۆمپانیای مۆبایل وەک زیادەی نرخی کارتی موبایل لە خەڵکی  وەریگرتوە و نایداتەوە.
-  ئەو (800) ملیار دینار قەرزەی بازرگانەکان وەربگیرێتەوە.
-ئەو گەندەڵی و نادادی و دزیەی لە خاڵە سنوریەکان ھەیە چارەسەر بکرێت.
- ئەو ھەمو کۆمپانیایەى بە ناوی گرێبەستی خزمەتگوزاری کرانە ملیۆنێر، گرێبەستەکان ھەڵوەشێننەوە.

پارەی ئەم وڵاتە لای کێیە! دەبێت دەستبکات بە گیرفانیدا، کێ بو لە بەرچاوی خەڵک وتی: مەکتەب سیاسیمان ھەیە (100) ملیۆن دۆلاری ھەیە و موڵکی حیزبەکەشمان چەندین ملیار دۆلارە! پارتیش لە ئێمە زیاتری ھەیە! ئەی کەواتە بۆ دەھێڵن خەڵک برسی بێت!!

ئەوە کێیە چەندین کەناڵی ئاسامانی و دەیان سایت و سەدان پەیجی دروستکردوە بە پارەی دزراوی ئەم میللەتە! ئێمەین؟!

ئەوە کێیە زیاتر لە ھەزار بارەگای حیزبی ھەیە لە کوردستان و بە پارەی ئەم میللەتە بەڕێوەدەچێت، ئەوە کێیە لیواو و فەوجی تایبەت بە خۆی ھەیە و مانگانە دەیان ملیار دیناری ئەم میللەتە بۆ موچەیانە!!
ئەوە کێیە کۆمپانیای سکویریتی دروستکردوە و مانگانە ملیۆنان دۆلاری ئەم وڵاتە دەبات!


هەواڵی زیاتر