د.یوسف محەمەد: دەنگ بە حکومەتی نوێی عێراق نادەین

07/05/2020

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەوان وەک فراکسیۆنی گۆڕان دەنگ بەکابینەی نوێی حکومەتی عێراق نادەن.
د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، هیج گەرەنتیەک نییە بۆ دەستەبەربونی مافەکانی خەڵکی کورستان و چارەسەرکردنی دۆخی ناوچە جیناکۆکەکان.
وتیشی: ئەم کابینەیە درێژکراوەی کابینەکانی پێش خۆیەتی و نەیتوانیوە کێشە بونیادییەکانی پێشوو تێپەڕێنێت.


هەواڵی زیاتر