مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی كوردستان پیرۆزبایی ئاڕاستەی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

18/02/2026

D هەواڵ و چالاکی

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات و تێیدا هاتوە: هیوای خوازین سەرکەوتنی کۆنفرانس و ڕێکخستنەوەی ناوخۆیی گۆڕان ببێتە هەوێنێک بۆ پەرەپێدانی بەشدارییە سیاسییەکان و توندوتۆڵکردنی هاوخەباتی نێوان هەردوولا و گشت لایەنە سیاسییەکانی تری کوردستان، بە ئاراستەی خزمەتکردنی زیاتری گەل و نیشتمان.

دەقی پەیامەکە

بەڕێزان جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان

بەبۆنەی بەستن و سەرکەوتنی کۆنفرانسی بزوتنەوەکەتان، بزوتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی جڤاتی نیشتمانی و ڕێکخەری گشتییەوە ، پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێزان کاک دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و سەرجەم هەڵسوراوانی و لایەنگرانی بزوتنەوەکەتان دەکەین، هیوادارین ڕێکخستنەوە و پەرەپێدانی گۆڕان ببێتە مایەی پتەوکردنی بەشداری کاراتان لە پرۆسەی سیاسی وڵات و توندوتۆڵکردنی هاوخەباتیتان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و گشت لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری گەل و نیشتمانە خۆشەویستەکەمان.

جارێکی تر پیرۆزە و سەرکەوتووبن.

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


هەواڵی زیاتر