مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنفرانس ئاڕاستەی ڕێکخەری گشتی گۆڕان و جڤاتی نیشتمانی دەكات
18/02/2026
D هەواڵ و چالاکی
مەکتەبی
سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنفرانس ئاڕاستەی ڕێکخەری گشتی
گۆڕان و جڤاتی نیشتمانی دەكات و ڕایدەگەیەنێت: ئومێدەوارین بڕیار و ڕاسپاردەکانى کۆنفرانس و دەستوورى نوێى بزوتنەوەکەتان گروتێنێکى
دیکە بە خەبات و تێکۆشانتان ببەخشێت و، وەکو هێزێکى سیاسى ڕۆڵ بەرچاوى خۆتان ببینن
لە یەکڕیزى و یەکگووتارى کوردستانى و پاراستنى دەستکەوتنەکانمان و قەوارەى سیاسى و
یاساىی هەرێمى کوردستان.
دەقی پەیامى پەیامى پیرۆزبایى مەکتەبى سیاسیى
پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ بزووتنەوەى گۆڕان
بۆ بەرێز/ کاک دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەرى گشتى بزووتنەوەى گۆڕان
بەبۆنەى بەستن و بەسەرکەوتوویى کۆتایی هاتنى کۆنفرانسى بزووتنەوەى
گۆڕان و هەڵبژاردنى بەڕێزتان وەکو ڕێکخەرى گشتى، پیرۆزبایی گەرممان لە ئێوە و ئەندامانى
هەڵبژێردراوى جڤاتى نیشتیمانى و سەرجەم کادیر و ئەندامانى بزووتنەوە تێکۆشەرەکەتان
دەکەین و، هیواى سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازین.
ئومێدەوارین بڕیار و ڕاسپاردەکانى کۆنفرانس و دەستوورى نوێى
بزووتنەوەکەتان گروتێنێکى دیکە بە خەبات و تێکۆشانتان ببەخشێت و، وەکو هێزێکى سیاسى
ڕۆڵ بەرچاوى خۆتان ببینن لە یەکڕیزى و یەکگووتارى کوردستانى و پاراستنى دەستکەوتنەکانمان
و قەوارەى سیاسى و یاساىی هەرێمى کوردستان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین، هەر سەرکەوتووبن.
مەکتەبى سیاسیی
پارتى دیموکراتى کوردستان
١٨ى شوباتى ٢٠٢٦