یەکێتی مامۆستایانی کوردستان پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات

18/02/2026

D هەواڵ و چالاکی

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دانا ئەحمەد مەجید ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات و ڕایگەیاند: هیوا دەخوازین سەرکردایەتیی نوێتان هەنگاوێکی گرنگ بێت بۆ بەهێزکردنی پڕۆسەی سیاسی و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان، و پتەوکردنی تەبایی و هاوکاری

دەقی بروسکەی پیرۆزبایی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بۆ بزووتنەوەی گۆڕان

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

بەڕێز/ کاک دانا ئەحمەد مەجید - ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان

بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی، بەناوی سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین.
هیوای ئەوە دەخوازین سەرکردایەتیی نوێتان هەنگاوێکی گرنگ بێت بۆ بەهێزکردنی پڕۆسەی سیاسی و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان، و پتەوکردنی تەبایی و هاوکاری نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکان.
دووبارە هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.


یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت


هەواڵی زیاتر