کوتلەی سویانای مەسیحی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات
18/02/2026
D هەواڵ و چالاکی
کوتلەی
سویانای مەسیحی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پیرۆزبایی
هەڵبژاردنی دانا ئەحمەد مەجید وەک ڕێکخەری گشتی نوێی بزووتنەوەی گۆڕان و جڤاتی نیشتمانی دەكات و هیواخوازە كۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان ببێتە
وێستگەیەک بۆ بەهێزکردنی کاری سیاسی و پاراستنی مافی پێکهاتەکان، جەختیشی لە
گرنگیی هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسییەکان دەكاتەوە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لە عێراق
و هەرێمی کوردستان.
بۆ/
بەڕێز ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان
بۆ/ بەڕێزان ئەندامانی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان
م/ بروسکەی پیرۆزبایی
کوتلەی پەرلەمانی سویانای مەسیحی گەرمترین پیرۆزبایی و دەستخۆشی
ئاراستەی بەڕێز دانا ئەحمەد مەجید دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک ڕێکخەری گشتیی
بزووتنەوەی گۆڕان، هەروەها پیرۆزبایی لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و سەرجەم
کادیرانی بزووتنەوەکە دەکەین بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنفڕانسەکەتان و هەڵبژاردنی
سەرکردایەتییە نوێیەکەتان.
لەکاتێکدا ئەم هەنگاوەتان لێ پیرۆز دەکەین، هیوادارین ببێتە
وێستگەیەکی نوێ بۆ بەهێزکردنی کاری سیاسیی بەرپرسانە، چەسپاندنی شەراکەتی
نیشتمانی، و پشتگیریکردنی ڕێڕەوی چاکسازی، بە جۆرێک خزمەت بە سەقامگیریی عێراق و
هەرێمی کوردستان بکات و مافی هەموو پێکهاتەکان بەبێ جیاوازی بپارێزێت.
ئێمە لە کوتلەی پەرلەمانیی سویانا جەخت لە گرنگیی هاوکاری و هەماهەنگی
نێوان هێزە سیاسییەکان دەکەینەوە لەسەر بنەمای دەستوور، ڕێزگرتن لە فرەیی، و
کارکردنی پێکەوەیی لەپێناو دەوڵەتێکی بەهێز و دادپەروەر کە کەرامەت و یەکسانی بۆ
هەموو ڕۆڵەکانی دەستەبەر بکات.
لەگەڵ هیوای سەرکەوتن بۆتان لە ئەرکەکانی داهاتووتاندا.
کوتلەی سویانای مەسیحی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
١٨ی شوباتی ٢٠٢٦