بزوتنەوەی نوێبونی كوردستان سەرکەوتنی كۆنفرانس و هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی و جڤاتی نیشتمانی لە بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆز دەكات

24/02/2026

D هەواڵ و چالاکی

بزوتنەوەی نوێبونی كوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنی كۆنفرانس و هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی و جڤاتی نیشتمانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات و تێیدا جەخت لە بەرەوپێشەوەبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لایەن دەكاتەوە و "پێمانوایە لەم کاتە هەستیارو ئاڵوزەدا، لەپێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان، بەهێزکردنی پەیوەندی لەنێوان پارت و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان، زۆر پێویست و گرنگە".

دەقی پەیامەكە:
بەرێز دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان
بەڕێز جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان               

پەیامی پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوونتان لێ بێت ....
بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنفڕانسی بزووتنەوەکەتان، بزووتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک ڕێکخەری گشتیی و هەلبژاردنی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و گشت هەڵسوراوان، دۆست و لایەنگرانتان دەکەین، هیوادارین هەمیشە سەرکەوتووبن.
هەر بەم بۆنەیەوە جەخت لەبەردەوامبوون و بەرەوپێشەوەبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لایەنی دۆست دووپات دەکەینەوە. پێمان وایە لەم کاتە هەستیارو ئاڵوزەدا، لەپێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان، بەهێزکردنی پەیوەندی لەنێوان پارت و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان، زۆر پێویست و گرنگە.
لەکوتاییدا جارێکی تر پیرۆزباییتان لێ دەکەین.
     لەگەڵ ڕێزماندا

ئەنجومەنی سەرکردایەتی
بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان

20_2_2026


هەواڵی زیاتر