دانا ئەحمەد مەجید: بۆ بەهێزكردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان چاومان لە هەموو گۆڕانخوازانە

28/02/2026

D هەواڵ و چالاکی

ئەمڕۆ شەممە (٢٨ی٢ی٢٠٢٦)، دانا ئەحمەد مەجید، ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەكۆی سەرەكی، پێشوازیكرد لە دەستەی بەڕێوەبەر و ئەنجومەنی قەزای ناوەندی شاری سلێمانی بزوتنەوەی گۆڕان.

لە دیدارێكدا هەڵسوڕاوان لە دەستەی بەڕێوەبەر و ئەنجومەنی قەزای ناوەندی شاری سلێمانی، لەگەڵ پیرۆزبایی سەركەوتنی كارەكانی كۆنفڕانسی بزوتنەوەی گۆڕان كە ناوەڕاستی ئەم مانگە لە شاری كەركوك گرێدرا، جەختیان كردەوە بە گڕوتینی گۆڕانخوازانەوە بەردەوام دەبن بۆ قۆناغی نوێ.

لای خۆیەوە دانا ئەحمەد مەجید، ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان وێڕای نرخاندنی ڕۆڵی تەواوی هەڵسوڕاوان لە سەرخستنی كارەكانی كۆنفڕانسی بزوتنەوەی گۆڕان، ئاماژەی بەوەكرد؛ گۆڕان پڕۆژەی سیاسی هەمو ئەو كەسانەیە كە ڕۆژێك لە ڕۆژان ئومێدی گۆڕانكاری و چاكسازییان هەبوە، "بۆیە چاومان لەوەیە هەموان ئەم پڕۆژە سیاسیە جێگرەوەیە بخەنەوە رێڕەوی ڕاستەقینەو هێزی خۆی لە خزمەت پڕۆسەی سیاسی و چاكسازی".


هەواڵی زیاتر