ڕێکخەری گشتی سەردانی مام فارس دەكات

02/06/2026

D هەواڵ و چالاکی

دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، سەردانی مام فارس، کەسایەتیی دیاری بزووتنەوەکەی کرد لە گوندی مورتکە سەر بە قەزای دەشتی هەولێر.
سەردانەکەی ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و ژمارەیەک لە هاوڕێیانی بەمەبەستی هەواڵپرسین و لەنزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە ڕەوشی تەندروستیی مام فارس، کە ماوەیەکە بەهۆی نەخۆشییەوە باری تەندروستیی جێگیر نییە. لە میانەی دیدارەکەدا، هیوای زوو چاکبوونەوە و سەلامەتیی تەواویان بۆ ئەو کەسایەتییە دیارەی گۆڕان خواست.


هەواڵی زیاتر