راگەیەندراوێک لە ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕانەوە

19/09/2020

ڕاگەیەندراوی فەرمی

ژورى یاسایى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنیت؛  میدیای گۆڕان وەک بەشێک لەهەڵمەتی وەڵامدانەوەی تۆمەتە بێ بنەماکانی مەلا بەختیار، بە ئەرکی خۆی هەستا و بە بەڵگەی نوسراو و وێنە و لەرێی چاوپێکەوتنی شاهێدحاڵەکانی ئەو مێژوەوە پەردەی لەسەر راستی روداوە شێوێندراوەکان هەڵماڵی.

دەقی ڕاگەیەندراوەکا:

مەلا بەختیار شەوی (12/9/2020) لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی روداو، هێرشێکی ناڕەوای کردە سەر رەوانشاد نەوشیروان مستەفا و مێژوی خەبات و کەسایەتی دایە بەر نەشتەری بوهتان و تۆمەتی بێ بنەما، لەبەرامبەردا خەڵکی کوردستان و گۆڕانخوازان هاتنەدەنگ وەڵامی تۆمەتەکانیان دایەوە.

لەو نێوەندەشدا، میدیای گۆڕان وەک بەشێک لەهەڵمەتی وەڵامدانەوەی تۆمەتە بێ بنەماکانی ئەو کەسە، بە ئەرکی خۆی هەستا و بە بەڵگەی نوسراو و وێنە و لەرێی چاوپێکەوتنی شاهێدحاڵەکانی ئەو مێژوەوە پەردەی لەسەر راستی روداوە شێوێندراوەکان هەڵماڵی.

لەگەڵ ئەوەی ناوبراو دەستپێشخەری کردوە بۆ هێرشکردنە سەر کەسایەتی کاک نەوشیروان و هەوڵی شێواندنی راستیەکانی داوە، بەڵام بە پاساوی ناوزڕاندنی بانگەشەی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی دەكات لەسەر دامەزراوەی میدیایی بزوتنەوەی گۆران و ئەو پێشمەرگە دێرینانەی هاتونەتە دەنگ.

ئێمە لەژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان،  پێكەوە و بەهاوكاری رایەڵەی پارێزەران وێڕای ئەوەی بە مافی رەوای بزوتنەوەکەمانی دەزانین وەڵامی بەڵگەداری میدیایی بۆ مەلا بەختیار و هاوشێوەکانی بڵاوبکاتەوە لەپای تۆمەتە ناڕەواکانیان، لەهەمانکاتدا ئامادە و پشتگیری  هەر رێكارو جوڵەیەكی یاسایین لەبەرامبەر تیمی میدیایی و هەڵسوڕاوانی گۆران و ئەو پێشمەرگەدێرینانەین كە راستەیەكانین خستۆتەروو.

ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆران
19/9/2020


هەواڵی زیاتر