وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان: هێرشکردنە سەر غالب محەمەد هەوڵێکی ترسنۆکانەیە
26/02/2021
ڕاگەیەندراوی فەرمی
بزوتنەوەی گۆڕان ئیدانەی هێرشکردنە سەر د.غالب محەمەد ئەندامی
فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات و داوای دەستبەجێ
دۆزینەوەی بکەرانی پشت ئەو پیلانە دەکات.
لێدوانێک، لە وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕانەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، کەسێک، لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە سلێمانی، پەلاماری
غالب محەمەد پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان ی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
داوە و، برینداری کردووە.
ئێمە لە کاتێکدا ئەو کارە ترسنۆکانە ئیدانە دەکەین، وەک کاردانەوەیەکیش دژی بزوتنەوەی گۆڕان و بەرتەسکردنەوەی ئازادییەکان دەیبینین.
هەربۆیە، داوای دەستبەجێ دۆزینەوەی بکەرانی پشت ئەو پیلانە بەرنامە بۆ
داڕێژراوە دەکەین و، پاراستنی ئاسایش و ئارامی لە ئەستۆی دامەزراوە
ئەمنیەکاندایە.
٢٦ی شوباتی ٢٠٢١