لێدوانێک لە وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕانەوە

18/09/2023

ڕاگەیەندراوی فەرمی

بەداخەوە، ئەمڕۆ لە یەککاتدا و لە دو ڕوداوی هاوشێوەدا، فرۆکەخانەی عەربەت لە سلێمانی و بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کەنەکە لە هەولێر، لە ڕێگەی فرۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرانە ئامانج.

سەرباری سەرکۆنەکردنی ئەو کردە دەستدرێژیکارانە بۆ سەر سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدەکان و هیوای چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

ئەم ڕوداو و پێشهاتانە، زەنگێکی مەترسیدارن بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان، لەبەرئەوە ئەرکی حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئیتحادییە، لێکۆڵینەوەی ڕژد بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی هێرشەکان و سنوردانان بۆ ئەم جۆرە دەستدرێژییە بکەن، بێئەوەی تەنیا وەک ڕوداوێکی ئاسایی و دوبارەوەبو وەربگیرێت و تێپەڕێت.

دلێر عەبدولخالق
١٨ی ٩ی ٢٠٢٣


هەواڵی زیاتر