بزوتنەوەى گۆڕان پیرۆزبایى لە مسوڵمانان دەکات
26/09/2023
ڕاگەیەندراوی فەرمی
بەبۆنەى یادى
لەدایکبونى پێغەمبەرى ئیسلام، بزوتنەوەى گۆڕان پەیامێکى بڵاوکردەوە و پیرۆزبایى لە
مسوڵمانانى کوردستان و عێراق و جیهان دەکات و رایدەگەیەنێت؛ ئومێدەواین ئەم یادە
پیرۆزە، هاندەری گیانی لێبوردەیی و چاکە و چاکەخوازی بێت، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
و دۆزینەوەی ڕێگەچارەسەر بۆ ئەو قەیران و پێشهاتە سیاسییانەی ڕوبەڕووی هەرێم بوونەتەوە
دەقى پەیامەکەى
بزوتنەوەى گۆران:
یادی لەدایکبونی
پەیامبەری ئیسلام پیرۆزبێت
بۆ یادی
لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلام، حەزرەتی محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزباییەکی
گەرم لە هەمو موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.
ئومێدەواین
ئەم یادە پیرۆزە، هاندەری گیانی لێبوردەیی و چاکە و چاکەخوازی بێت، بۆ چارەسەرکردنی
کێشەکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەسەر بۆ ئەو قەیران و پێشهاتە سیاسییانەی ڕوبەڕووی هەرێم
بوونەتەوە و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و پرۆسەی سیاسیی بە ئامانج گرتوە.
بزوتنەوەی
گۆڕان
٢٦ی ئەیلولی
٢٠٢٣