‎ راگەیەنراوێک لە لیژنەى ئاشتەوایى بزوتنەوەى گۆڕانەوە

04/11/2023

ڕاگەیەندراوی فەرمی

لیژنەى ئاشتەوایی بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ پرۆسەی ئاشتەوایی و هەنگاوەکانی خۆڕێکخستنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ هاوڕێیانی دەرەوەی پەیکەری ڕێکخراوەیی؛ بڕیاری جڤاتی نیشتیمانی و لە پێویستیە لە پێشینەییەکانی ئەم قۆناغەی کاری ڕێکخراوەییمانە، دەشڵێت: ‎ئەگەرچی ئەنجامەکان لەگەڵ ژمارەیەک لەهاوڕێیانمان وەک پێویست نەچووەتە پێش، بەڵام پڕۆسەی ئاشتەوایی لای ئێمە کۆتایی نەهاتوە و سوپاسی ئەوانە دەکەین بەپیرمانەوە هاتون، ئەوانەشی لەم قۆناغەدا بە هەر هۆکارێک لەگەڵمان نابن؛ دڵنیاین لە داهاتوییەکی نزیکتردا لە پرۆژەیەکی گەورەتردا بەیەکەوە لە خزمەتی میللەتەکەمان بەردەوام دەبین.

راگەیەندراوی ڕۆژنامەوانی
‎پرۆسەی ئاشتەوایی و هەنگاوەکانی خۆڕێکخستنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ هاوڕێیانی دەرەوەی پەیکەری ڕێکخراوەیی؛ بڕیاری جڤاتی نیشتیمانی و لە پێویستیە لە پێشینەییەکانی ئەم قۆناغەی کاری ڕێکخراوەییمانە.
‎لەو چوارچێوەیە و لە هەشت مانگی رابردودا، لەگەڵ دەیان کاراکتەر و کەسایەتی دیاری گۆڕان کۆبونەوە و دیدار و دانیشتنمان هەبوە و خاڵی هاوبەشمان لە خاڵە جیاوازەکان زیاتر بوە، بۆ ئەو مەبەستەش دوایین هەنگاو و بەرەوپێشچونەکان دەخەینەوە بەردەم جڤاتی نیشتیمانی.
‎ئەگەرچی ئەنجامەکان لەگەڵ ژمارەیەک لەهاوڕێیانمان وەک پێویست نەچووەتە پێش، بەڵام پڕۆسەی ئاشتەوایی لای ئێمە کۆتایی نەهاتوە و سوپاسی ئەوانە دەکەین بەپیرمانەوە هاتون، ئەوانەشی لەم قۆناغەدا بە هەر هۆکارێک لەگەڵمان نابن؛ دڵنیاین لە داهاتوییەکی نزیکتردا لە پرۆژەیەکی گەورەتردا بەیەکەوە لە خزمەتی میللەتەکەمان بەردەوام دەبین.
‎لەبارەی وتارێکی ئەندامێکی لیژنەکەمان، کە ڕایگەیاندووە پڕۆسەی ئاشتەوایی تەواو بوە، ئێمە ڕایدەگەیەنین ئەوە بۆچونی کەسی خۆیەتی و ڕای لیژنەکە و راستگۆیانە نیە.

‎لیژنەی ئاشتەوایی
‎٤ی ١١ی ٢٠٢٣



هەواڵی زیاتر