ئەنجومەنی قەزای چەمچەماڵ کۆبونەوە

15/07/2020

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دواین گۆڕانکاریە سیاسیەکان و ڕاسپاردەکانی دواین کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ چوارشەممە 15تەموزی 2020 ئەنجومەنی قەزای چەمچەماڵی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە.

لە کۆبونەوەکەدا، لە دوو ئاستدا تاوتوێی ڕاسپاردەکانی دواین کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی کرا ،
یەکەم: پرسی بەشداریمان لە حکومەت و هەنگاوەکانی چاکسازی و پێداگرییەکانی گۆڕان بۆ ئەم مەبەستە.

دووەم: سەرپێخستنەوەی هەوڵ و هەنگاوەکانی خۆڕێکخستنەوە، بە ئامانجی گرتنی کۆنفرانسی نیشتمانی و هەوڵە پێویستەکان بۆ ئەم پرسە.



هەواڵی زیاتر