تاجەگوڵینەی گۆڕان لەسەر مەزاری شەهیدانی ئەنفالکراوان دانرا
14/04/2026
ئەمڕۆ سێشەممە لە (38)هەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد شاندێكی بزوتنەوەی گۆڕان تاجە گوڵینەی بزوتنەوەی گۆڕانیان لەسەر مەزاری شەهیدانی ئەنفالکراوان لە چەمچەماڵ دانا.
عەزیز زەنگەنە دوای دانانی تاجە گوڵینەی گۆڕان ڕایگەیاند: كەسوكاری ئەنفالكراوان شایستەی خزمەتی زیاتر، لەگەڵ ئەوەشدا تاکە شتی گرنگ بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان، هێنانەوەی روفاتەکانە لە بیابانەکانی باشوری عێراق.
فۆتۆ - بڕیار نامیق