لەسەر شێواندنی لێدوانێکی باژێڕوانی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

19/09/2020

نزار مەحمود، باژێڕوانی قەزای ناوەندی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان، ڕایدەگەیەنێت: باس نیوز و درەو میدیا، ناوەڕۆکی لێدوانێکیان شێواندوە و داڕشتنەوەی هەڵەیان بۆکردوە.

رونکردنەوە

لەسەر لێدوانێکی ئێمە کە لە درەومیدیا و باس نیوز بڵاوکراوەتەوە، کە بەداخەوە ناوەڕۆکی لێدوانەکەمان شێوێنراوە و وەک خۆی دانەنراوە. بۆیە بەپێویستی ئەزانم بەکورتی ناوەڕۆکی لێدوانەکەم دوبارە بڵاوبکەمەوە:

یەکەم / ئێمە لە وەڵامی پرسیارێکیاندا کە ئەڵێت دەربارەی هاوڕێیانمان لەفراکسێونی گۆڕان لە بەغداد، کە ئایا پەیوەندیان بەلایەنێکەوە هەیە هانیان بدات؟ وەڵامی ئێمە ئەوەبوە کە هیچ گومانێکمان لێیان نیەو خەڵکی بڕواپێکراو و دڵسۆزی ئێمەن.

دوەم / سەبارەت بە بۆچونی جیاوازیان وەڵامی ئێمە وابوە کە ئەوە ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان ڕێکخستنێکی فەرشیەو پانتای ئازادی زیاترە لە حیزبەکانی تر، هەڵە کە لەوەدایە ئەبوایە ئەوهاوڕێیانەمان ڕەخنەو بۆچونەکانیان لە ئۆرگانەکانی خۆیان بوتایە، نەک لەمیدیا. لەکاتێکدا خویان نوێنەریان هەیە لەناوجڤاتی نیشتمانی.

سێیەم / بەشداریمان لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم، بەبڕیاری جڤاتی نیشتمانیە و هەر بەبڕیاری جڤاتی نیشتمانیش ئەکشێنەوە. کە سەرۆکی فراکسیۆنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش ئەندامە.

نزار مەحمود
باژێڕوانی قەزای ناوەندی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان


هەواڵی زیاتر