ئه‌نجومه‌نی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه پیرۆزبایی جەژنی (سێ شەوەی یاران) له كاكه‌ییه‌كان ده‌كات
28/01/2021
به‌بۆنه‌ی جەژنی (سێ شەوەی یاران)ه‌وه ئه‌نجومه‌نی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كاكه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
له په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌دا هاتوه: جەژنی سێ شەوە لەهەمو خوشک و برایانی کاکەیی لە تەواوی کوردستان و کاکەییه‌کانی پارێزگای هەڵەبجە پیرۆز دەکەین. هیوادارین ئه‌م جەژنه مایه‌ی خێر‌و خۆشی بێت بۆ هەمولایەک و کۆتایی نەهامەتییەکان بێنێت، ئارامی و خۆشگوزەرانی بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەمان بەگشتی و پارێزگای هەڵەبجە بەتایبەتی.
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نیت: هیوادارین ئه‌م جه‌ژنه ببێتە مایەی پێکەوە ژیانی پێکهاتەکان بەشێوە ئاشتی و برایەتی زیاتر.