هێمن شێخانی: هەڵسوڕاو و دڵسۆزانی گۆڕان ئامادەن بۆ هەڵبژاردن

03/04/2021

ئەنجومەنی قەزای ناوەندی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان، بە ئامادەبونی شێخ كامیل قادر، سکرتێری جڤاتی نیشتمانی و ئاسۆ ڕەحیم، سکرتێری باژێڕەکان، بۆ گفتوکۆکردن لەبارەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق، کۆبوەوە.

هێمن شێخانی باژێڕوانی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان، سەبارەت بە ئامانجی کۆبونەوەکە بە سایتی فەڕمی گۆڕانی وتی: ئەندامانی بەشدار لە خانەی ڕاپەڕاندن هەڵوێستەکانی بزوتنەوەی گۆڕانیان بۆ بەشداربوان ڕونکردەوەو زانیاریان سەبارەت بە دواین ئامادەکاریەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆی خستەڕوو.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق وتی: بزوتنەوەی گۆڕان وەک هێزێکی پەرلەمانی کاریگەر هەمیشە ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و هەڵسوڕاو و دڵسۆزانی بزوتنەوەی گۆڕانیش پێداگرن لە سەرخستنی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بەردەوامیدان بە بەرنامە و کارەکانی.

ئەنجومەنی قەزاکانی بزوتنەوەی گۆڕان، وەک بەشێک لە ئۆرگانە کاریگەرەکانی بزوتنەوەکە، بۆ ئامادەکاریکردن بۆ هەڵبژاردنی ناوخۆی و هەڵبژاردنی پەرلەمان عێراق بەردەوامن لە خۆڕێکخستنەوە ئامادەسازی.


هەواڵی زیاتر