گۆڕان پیرۆزبایی لە سه‌رۆكی كه‌نیسه‌ی كلدانی له عێراق و جیهان دەکات
15/06/2026
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، بە نوێنەرایەتی بزووتنەوەی گۆڕان، ژماره‌یه‌ك ئەندامی جڤاتی نیشتمانی سه‌ردانی قه‌داسه‌تی پاتریارك مار پۆڵسی سێیه‌م نۆنا، پاتریاركی كه‌نیسه‌ی كلدانی له‌عیراق و جیهانیان كرد.
ئامانج لە سەردانەکەیان بە مەبەستی پیرۆزبایکردن و گەیاندنی چەپکەگوڵی بزووتنەوەی گۆڕان بوو، به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی قەداسهتی پاتریارك مار پۆڵسی سێیه‌م نۆنا، وه‌ك سه‌رۆكی كه‌نیسه‌ی كلدانی له عێراق و جیهان.