ئامادەکارییەکانی بەستنی‌ دوەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی بەردەوامە

05/07/2021

ژوری توێژینەوەکان گفتوگۆیەکی تایبەت بۆ پێداچونەوەی بەرنامەی سیاسی رێک ده‌خات.

لەدرێژەی کارەکانی بۆ پێداچونەوە بەبەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان و ئامادەکردنی بۆ  دوەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی، رۆژی دوشەممە (5/7/2021)، ژوری توێژینەوەکانی بزوتنەوەی‌ گۆڕان گفتوگۆیەکی تایبەتی ئەنجامدا.

گفتوگۆکە بە بەشداریی‌ ژمارەیەک هەڵسوڕاوی گۆڕان بەڕێوەچو، تێیدا بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان خرایە بەردەم ئامادەبوان و سەرنج و تێبینی لەبارەی ناوەڕۆکی بەرنامەکە و بەشە جیاوازەکانی نێو بەرنامەکە خرایه‌ڕو.


هەواڵی زیاتر