ژیری دەستكرد و ڕۆڵی لە پەیوەندگیری سیاسی، لە وۆركشۆپێكی ژوری توێژینەوەكانی بزوتنەوەی گۆڕاندا
10/01/2026
لە چوارچێوەی زنجیرە کۆڕ و چالاكیەكانیدا، ژوری توێژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان وۆركشۆپێكی بۆ سەرپەرشتیاری پەروەردەیی (ڕەوا هەژار) پسپۆڕ لە زانستە سروشتیەكان و ژیری دەستكرد بە ناونیشانی (ژیری دەستكرد و ڕۆڵی لە پەیوەندگیری سیاسی) رێکخست.
لەو وۆركشۆپەدا كە لە مەكۆی سەرەكی بە ئامادەبوونی دەستەبژێرێك لە ئەندامانی ژوورە پەیوەندیدارەكانی بزوتنەوەی گۆڕان و میدیا بەڕێوەچوو، ڕەوا هەژار بەشێوەیەكی زانستی و پراكتیكی بابەتەكەی پێشكەشكردو تیشكی خستە سەر گرنگی ژیری دەستكرد و ڕۆڵی لە گۆڕانكاریی و پێشكەوتنەكاندا.
هاوكات ئەو توڵ و تایبەتمەندیانەی ڕونكردنەوە كە دەكرێت لەبواری پەیوەندگیری سیاسی و میدیا و بابەتەكانی دیكەدا سودیان لێ ببینرێ.