ئەنجومەنی قەزای چەمچەماڵ: ئەوانەی وێنەکانیان بڵاوکراوەتەوە دوورو نزیک پەیوەندیان بە گۆڕانەوە نییە

20/10/2022


ئەنجومەنی قەزای چەمچەماڵی بزوتنەوەی گۆڕان رەتی دەكاتەوە ئەو کۆمەڵە کەسەی بە ناوی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە لە سنوری سەنگاو چەمچەماڵ، سەردانی بارزانیان کردووە گۆڕان بن و دەڵێت: ”سەرلەبەری ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و ئەو کەسانەی وێنەکانیان بڵاوکراوەتەوە دوورو نزیک پەیوەندیان بە ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە نییە”.

دەقی رونکردنەوەکە:

کۆمەڵێک کەس بە ناوی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە لە سنوری سەنگاو چەمچەماڵ، سەردانی بارزانیان کردووە، لێرەوە ڕایدەگەیەنین سەرلەبەری ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و ئەو کەسانەی وێنەکانیان بڵاوکراوەتەوە دوورو نزیک پەیوەندیان بە ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە نییە، بەهیچ جۆرک هەڵسوڕاوای گۆڕان نین، تەنها یەکێک لەو کەسانە پێشتر هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان بووە و هیچ بەرپرسیارێتییەکی نەبووە.

بەداخەوە کەسانێک بۆ دەستکەوتی شەخسی و ئیمتیاز، ناوی حیزبی بەکاردەهێنن. کە ئەمەش کلتورێکی داهێنراوی ناشرینی پارتی و یەکێتین بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتی و بێهیواکردنی هاوڵاتیان.

ئەنجومەنی قەزای چەمچەماڵی بزوتنەوەی گۆڕان
٢٠٢٢/١٠/٢٠ 
See less


هەواڵی زیاتر