پەیامێک لە ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان-ەوە

15/03/2019

ئەنجومەنی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەیامێکدا رایدەگەیەنێت؛ جێگەی نیگەرانییە کە دوای (28) ساڵ لە دەسەڵاتی خۆماڵی، بەڵام نەتوانراوە کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بە جینۆساید بناسێندرێت، داواش دەکەن لەم خولەدا هەمو رێکارەکانی بون بە پارێزگای هەڵەبجە تەواو بکرێت.

ئەنجومەنی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان لە ساڵیادی (31) ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتوە "جێگای نیگەرانیەکی قوڵە لە دوای (28) ساڵ  لە دەستەڵاتی خۆماڵی سەرەڕای ئەوەی نەیانتوانیوە ئیستیسماری ئەم کارەساتە بکەن و وەک جیینۆساد بیناسێنن لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بیکەنە گەرەنتی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان و قوربانیدانی ئەم شارە ببێتە بەدیهێنانی ئامانجێکی گەورەی خەڵکی کوردستان و قەرەبوی مادی و مەعنەوی خەڵکەکەشی بکرێتە و ە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەڵام مەخابن تائێستاش دانیشتوانی ئەم شارە داوای مافەسەرەتاییەکانیان ئەکەن و برینداران و بەرکەوتوانی ئەو کارەساتە چارەسەری تەندروستی پێویستیان بۆ نەکراوە".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە "داوا لە هەمو فراکسێۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەگشتی و فراکسیۆنی گۆڕان بەتایبەتی دەکەین لەم خولەی پەرلەمان هەوڵی جدی بدەن بۆئەوەی کابینەی نوێ هەمو رێکارەکانی بەپارێزگابون تەواوبکات و کاری هەمەلایەنە لەسەر گەورەیی کارەساتەکە و نەهامەتیەکانی ئەم خەڵکە بەش خوراوە بکات، وە بەهەمانشێوە داوا لەنوێنەرانی کورد ئەکەین لەبەغدا لەهەوڵەکانیان بەردەوام بن بۆ گوشارخستنەر حکومەتی عێراق بۆ جێبەجێکردنی ماف و داخوازیەکانی خەڵکی ئەم شارە کە لە ئەستۆی ئەواندایە".

دەقی پەیامی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان
هاوشاریانی قوربانیدەری پارێزگای هەڵەبجە
(31) ساڵ بەسەر کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و شارەزور و هەواماندا تێدەپەڕێت لەلایەن حیزبی بەعسی عەربی کەبوە هۆی شەهیدبونی پێنج هەزار کەس و برینداربونی هەزاران کەس و ئاوارەبونی تێکڕای دانیشتوانەکەی و وێران بونی تەواوی شارو ناحیەو گوندەکانی، وێڕای دانەواندنی سەری رێز بۆ گیانی پاکی ئەو شەهیدانە و قوربانیانی ئەو کارەساتە، بەڵام جێگای نیگەرانیەکی قوڵە لە دوای (28) ساڵ  لە دەستەڵاتی خۆماڵی سەرەڕای ئەوەی نەیان توانیوە ئیستیسماری ئەم کارەساتەبکەن و وەک جیینۆساد بیناسێنن لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بیکەنە گەرەنتی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان و قوربانیدانی ئەم شارە ببێتە بەدیهێنانی ئامانجێکی گەورەی خەڵکی کوردستان و قەرەبوی مادی و مەعنەوی خەڵکەکەشی بکرێتە وە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەڵام مەخابن تائێستاش دانیشتوانی ئەم شارە داوای مافەسەرەتاییەکانیان ئەکەن و برینداران و بەرکەوتوانی ئەو کارەساتە چارەسەری تەندروستی پێویستیان بۆ نەکراوە و بەو ئازارە وە پەرێشان و بێچارە ماونەتەوە و کەسوکارو خانەوادەی دەیان مناڵی ونبوی ئەم شارە بەحەسرەتی سۆراغی مناڵەکانیانەوەن و حکومەتی هەرێمیش زۆر خوێن ساردانە سەیری ئەو کەیسە دەکات.

لەماوەی چەند ساڵی دەستەڵاتی کوردی تەنها بڕیاری بەپارێزگاکردن بۆ ئەم شارەدرا لەژێر فشارێکی زۆری جەماوەرەکەی کە ئەوە وەک قەربویەکی مەعنەوەی سەیر دەکرا و هەموان هیوایان پێ هەبو، بەڵام بەداخەوە ئەویش وەک پێویست کارەکانی بەڕێوە ناچێت و دوای چوار ساڵ لەدەرچونی ئەو بڕیارە هەر قەزایە و تەنها پارێزگارێک و جێگرێکی بۆ زیادکراوە، بۆیە ئێمە لێرە داوا لە هەمو فراکسێۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەگشتی و فراکسیۆنی گۆڕان بەتایبەتی دەکەین لەم خولەی پەرلەمان هەوڵی جدی بدەن بۆئەوەی کابینەی نوێ هەمو رێکارەکانی بەپارێزگابون تەواوبکات و کاری هەمەلایەنە لەسەر گەورەیی کارەساتەکە و نەهامەتیەکانی ئەم خەڵکە بەش خوراوە بکات، وە بەهەمانشێوە داوا لەنوێنەرانی کورد ئەکەین لەبەغدا لەهەوڵەکانیان بەردەوام بن بۆ گوشارخستنەر حکومەتی عێراق بۆ جێبەجێکردنی ماف و داخوازیەکانی خەڵکی ئەم شارە کە لە ئەستۆی ئەواندایە.

درود بۆ گیانی پاکی شەهیدان
بزوتنەوەی گۆڕان
ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە
15/3/2019


هەواڵی زیاتر