مەکۆى کفرى: کەمتەرخەمى و پەراوێزخستن هەیە، بۆیە ئێمە بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ خزمەتى خەڵک و شارەکە

02/07/2023

مەکۆى کفرى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ خزمەتکردنى شارى کفرى و درێغى ناکەین لە گەیاندنى داواکارى و پێداویستییەکانى خەڵک و شارەکە و فشارکردن بۆ جێبەجێکردنیان.
مەکۆى گۆڕان ئاماژە بەوەش دەکات؛ شاری کفری خاوەن مێژوویەکی دێرین و قوربانی زۆریشە، بەڵام کەمتەرخەمی و پەراوێزخستنی هەیە کە بەداخەوە حکومەتی ھەرێم و ئیدارەی گەرمیان و بەرپرسانی دام و دەزگاکانیش پشکیان هەیە لەو کەمتەرخەمیانە، "بەڵام مەکۆى کفرى بە پشتیوانى دڵسۆزان، وەک ھەمیشە رایەڵەیەک دەبێت بۆ خزمەتکردنی کفرى و گەیاندنی داخوازی هاوڵاتیان و کێشە و گرفتەکانی لە رێگای نوێنەرەکانى گۆڕان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان".

روونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی و ھاوڵاتیانی شارى کفری خۆشەویست
شاری کفری خاوەن مێژوویەکی دێرینە وخاوەن  قوربانییەکی  زۆریشە، بەداخەوە حکومەتی ھەرێم و ئیدارەی گەرمیان و بەرپرسانی دام و دەزگاکانی شاریش بەشێکن لەو کەمتەرخەمی و پەراوێزخستنەی شار، ئێمە لەمەکۆی کفری بزوتنەوەی گۆڕان چی لەسەردەمی ئۆپۆزسێۆنبوون و چی لەسەردەمی بەشداربوونمان لەحکومەت ھەمیشە،ڕایەڵێک بووینە بۆ خزمەتکردنی شارەکەمان وھاوکارێکی باش بووینە بۆگەیاندنی داخوازی وکێشەوگرفتەکانی لە رێگای نوێنەرەکانمانەوە لە حکومەت لەپێناوخزمەتکردنی  شارە و بۆ ئەمەشیان دەیان بەڵگە وخەڵکی دڵسۆزی شار هەن دەتوانن گەواهیدەری ئەم ڕاستییەبن بۆ پشتڕاستکردنەوەی کارەکانمان و قەتیش نەمان وویستووە  خۆمان بکەین بەپاڵەوان و موزایەدە بەسەر خەڵکی خۆمانەوە وشارەکەمانەوە بکەین، هەروەها چاوەرێی دەستخۆشیکردنیش نەبووین لەئیدارەوکاربەدەستە ئیدارییە حزبیەکانی شار . بەڵام بەداخەوە بەناچاری ھەندێک جار ناچار دەبین بۆ خستنە ڕووی ڕاستیەکان،بەزۆر دەمانھێننە قسە، لەکاتێکدا ئێمە بووین بەقەڵغانی بەرگریکردن لەکفری وبەتایبەت لە کەرتی شوێنەراو پاراستنی وداکۆکیکار بوین لەپشتگوێ خستنی شار چی بەمەبەست بێ یان بێ مەبەست کەزۆرجاریش کاربەدەستانی  ئەو سێکتەرە خۆیان ھۆکاری ڕووخان وداڕمانی شوێنەوارە مێژوویەکانی کفرین . بەڵام خۆشبەختانە خەڵک وچالاکوانان و تەنانەت خودی حکومەتیش دەزانن ئێمە بووینە نمایندەی ئەوان لە ڕەزامەندی نیشان دانی وەزیری دارایی لە سێپتمبەری ساڵی پار کە بڕی نزیکەی ٢٠٠ ملێون دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی  کۆشکی مەجیدپاشای بابان و نزیکەی ٤٠ ملێۆن دینار بۆ سیاج کردنی قەرەئۆغڵان،ئێمە وەک پێشتریش ئاماژەمان پێداوە  چاوەروانی سوپاسگوزاری هیچ کەس ولایەنیکی ئیداری وحزبی نەبووین ونابین،ئەوەشمان پێبکرێت لەپێناو شارەکەماندا درێغی ناکەین ونەمانکردووە، بەڵام بەداخەوە دەبینین ئیستا سوپاس و ستایش بۆ هەندێ کەسو لایەنی تردەکرێت دەکرێت لەوەختێکدا هیچ پەیوەندییەکیان نەبووە ولەخەمی شاریشدا نەبوونە وناشتوانن خەم ئەم شارە لەکۆڵبگرن، بۆیە باشتر وایە سوپاسی ئەوانە بکرێت کەزیاد لە چل ساڵ تەمەنیان بۆ پاراستنی مێژووی کوردبوون و شارستانیەتی کفری سەرف کرد و جەستەی خۆشیان لەپێناو دانا.
 ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە خزمەتی کفری لە ئەولویەت وئەجیندای کارکردنماندایە وگوێ بەڕەنگ و دەنگی ھیچ لایەک نادەین و چاوەرێیی  سوپاس و پێزانینی ئەو مێشەکە بیرتەسک و بچوکانەش ناکەین.
لەگەڵ رێزدا
میدیای مەکۆی کفری بزوتنەوەی گۆڕان
٢/٧/٢٠٢٣


هەواڵی زیاتر