ئەنجومەنی قەزای کفری گۆڕان: جێگەی نەنگییە دوای 38 ساڵ لە تاوانی ئەنفال، هێشتا بکەرانی تاوانەکە دادگایی نەکراون.

14/04/2026

ئەنجومەنی قەزای کفری گۆڕان ڕایدەگەیەنێت؛ تاوانی ئەنفال كە مەرگەساتێکی تراژیدی ڕژێمی لەناوچوو بەسەر گەلی کورددا هێنای بە هەشت قۆناغ كە قۆناغی سێ سەخترین و پڕ ئازار ترین قۆناغی بوو زۆرینەی ناوچەی گەرمیان و قوڵایەکەی دەوروبەری شاری کفری گرتەوە، هەزاران گەنج و پیر و ژن و منداڵی تێدا كرانە قوربانیی.

دەڵێت:  پەرلەمان و حکومەتی هەرێم و دواتریش ڕوخانی بەعس بەرهەمی ئەنفال و خەبات و شەونخونی و ئازار و قوربانیدانی گەلی کورد بوون، بەڵام جێگەی نەنگییە دوای 38 ساڵ لەو ئەنفال، هێشتا بکەرانی تاوانەکە دادگایی نەکراون و بەردە بناغەکانیش تەنها بۆ وێنەگرتنن و هیچیان لێ سەوز نەبووە.

ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان
لە سی و هەشتەمین ساڵیادی تاوانی نەگریسی ئەنفال
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی ئەنفال
ئەنفال وەک مەرگەساتێکی تراژیدی کە ڕژێمی بەعس بەسەر گەلی کوردا هێنای هێشتا برینەکانی ساڕێژ نەبووەتەوە ، بەعس کە ئەجێنداکەی شێواندنی کەلتووری کوردەواری و کوێرکردنەوەی ئاوایی و سەرچاوەکانی ژیان بوو ئەنفالی بە هەشت قۆناغ بەسەر مییلەتەکەمان بەجێهێنا، قۆناغی سێ کە سەخترین. و ۆڕ ئازار ترین قۆناغی بوو زۆرینەی ناوچەی گەرمیانی گرتەوەو قوڵایەکەی دەوروبەری شاری کفری گرتەوە هەزاران گەنج و پیر و ژن و مناڵ زیندە بەچاڵ کران ، بەرهەمی ئەنفال و خەبات و شەونخونی گەلی کرد پەرلەمان و حکومەتی هەرێم و دواتریش ڕوخانی بەعس بوو،
بەداخەوە ئێمە کە ئێستا ساڵیادی ئەم تاوانە دژ بە مرۆڤایەتیە دەکەینەوە هێشتا نەوە و کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال وەک پێویست نە خزمەت کراون و لە دۆخێکی دەروونی ناجێگیر دان و تا ئێستاش زۆرینەی ئەو مستەشار و جاشانەی کە بەشداری شاڵاوی بەدناوی ئەنفال بوون نەدراونەتە دادگا.
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی ئەنفال.
گەرمیان و کفری و ئاواییەکانی دەوربەری سەرەڕای حوکمڕانی چەند ساڵەی کوردی بەداخەوە تاوەکو ئێستا خزمەتگوزارییەکان وەکو پێویست نین و گوند و لادێکان وەکو پێویست نەبوژاونەتەوە ، لەناو شاریش بەتایبەت کفری ئەو بەردی بناغانەی کە لەساڵیادی ڕاپەڕین و ئەنفالی ساڵانی ڕابردوو دانراون جگە لە بۆ وێنەگرتن و چالاکی هیچی لێ سەوز نەبووە و زۆربەی ئەو پرۆژانەشی کە لەژێر فشاری خەڵکی ناڕازی بە بەرهەم هاتوون ئێستا بە پینە و پەڕۆ چاک دەکرێنەوە ، نەنگی و جێگای داخە لەدوای سی و هەشت ساڵ لە مەرگەساتی نەئفال بەداخەوە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی ئەنفال بەو شێوەیە خزمەت بکرێن.
درود بۆ رۆحی شەهیدانی ئەنفال
نەفرەت لەبکەر و ئەنجام دەرانی تاوانی ئەنفال
بزوتنەوەی گۆڕان
ئەنجومەنی قەزای کفری


هەواڵی زیاتر