مەكۆی كفری ئامادەكاری بۆ كۆنفرانس دەكات

09/02/2026

ئەنجومەنی قەزای كفری بزوتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ناوخۆیی و ئامادەكارییەكانی بەستنی كۆنفرانس كۆبوەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی قەزای كفری بزوتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێكردنی بڕیار و ئەنجامی كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی پەیوەست بە بڕیاری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق و بەستنی كۆنفرانس لە (16ی 2ی 2026) لەشاری كەركوك كۆبوەوە.

لە كۆبونەوەكەدا كە بەسەرپەرشتی باژێروانی كفری بەڕێوەچوو، ئامادەکارییەکانی بەستنی کۆنفرانس و هەنگاوەکان و بڕیاری جڤاتی نیشتمانی تاوتوێكران و پلانكاری ئەنجومەنەكە دیاریكرا بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان و بەشداری كارای گۆڕانخوازان و سەرخستنی كۆنفرانس لەو وادەیەی دیاریكراوە.


هەواڵی زیاتر