رۆڤان سەروەت: گۆڕان لەسەر ئاستى سیاسى و تیمەکانیشى لە حکومەتى هەرێم و خۆجێی پاڵپشتى تەواوى داوا رەواکانى خەڵکى کفری بون

12/08/2023

باژێروانى کفرى رایدەگەیەنێت؛ بە شانازییەوە بزوتنەوەى گۆڕان چ لەسەر ئاستى باڵاى سیاسى چ وەک تیمەکانى لە حکومەتى هەرێم و حکومەتى خۆجێیی و میدیاکەشى پاڵپشتى تەواوى داوا رەواکانى خەڵکى کفری بون و رۆڵى کاریگەریان هەبوە لە وەرگرتنى بەڵێن لە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنى داواکارییەکان و تا دوا ساتیش لەگەڵ خەڵکى خۆمان دەبین.

دواى (32) رۆژ لە مانەوە لەسەر شەقام و وەرگرتنى بەڵێن بۆ جێبەجێکردنى داواکارییەکانیان، هاوڵاتیان و رێکخراوى پاڵشتى کفرى خێوەتى مانگرتوانیان هەڵگرت، لەوبارەیەوە رۆڤان سەروەت باژێروانى مەکۆى کفرى بزوتنەوەى گۆڕان دەڵێت: لە دەستپێکى مانگرتنەکەوە ئێمە وەک مەکۆ سەرجەم کار و چالاکییە سیاسییەکانمان راگرت و لە پشت داواکارى خۆپیشاندەران و مانگرتوان وەستاین، لەم ماوەیەدا بە بەردەوامى کاک عومەر سەید عەلى لەگەڵ تیمەکان و لایەنە سیاسییەکان لە پەویوەندیدا بوە بۆ جێبەجێکردنى داواکارییەکان پاڵپشتمان بوە و تیمەکانى گۆڕان لە حکومەتى هەرێم و  حکومەتى خۆجێى گەرمیان لە پێشینەى ئەو بەرپرسانە بون چ لە پەیوەندیدابون لەگەڵ خەڵکى کفرى چ بە مەیدانى سەردانى خێوەتەکەیان کردوە و ئەوەى پەیوەست بوە بە وەزارەت و فەرمانگەکانیان بەڵێنى جێبەجێکردنیان داوە.

وتیشى: لەم ماوەیەدا و سەربارى ناهەموارى دۆخەکە، خەڵکى کفرى پێکەوە بە رەنگە جیاوازەکان نمونەیەکى جوانى خەباتى مەدەنییان نیشاندا، گۆڕانیش بەسەرجەم ئۆرگان و میدیاکەیەوە پشتیوانى گەیاندنى داوا رەواکانى خەڵک بوە، لەمەودواش بە شێوازێکى دیکە کاردەکەین بۆ چاودێریکردن و بەدواداچونى ئاستى جێبەجێکردنى ئەو بەڵێنانەى بە خەڵکى کفرى دراوە.


هەواڵی زیاتر