قائیمقامى پێنجوێن: لەگەڵ ئەوەى حکومەت پاڵپشتى جوتیاران نییە و بازاڕێکى باش و ساردخانەى گەورەش نییە، بۆیە جوتیاران زەرەرمەند دەبن

20/09/2023

قائیمقامى پێنجوێن رایدەگەیەنێت؛ کەرتى کشتوکاڵ لە پێنجوێن بەرەوپێشچووە، بەڵام تێچوى بەرهەمهێنان زیادبوە و لەگەڵ ئەوەى حکومەت پاڵپشتى جوتیاران نییە و بازاڕێکى باش و ساردخانەى گەورەش نییە، بۆیە جوتیاران زەرەرمەند دەبن، ئیمە داواى چارەسەرمان کردوە بە دۆزینەوەى بازاڕ بۆ ساغکردنەوەى بەرهەم و بەرهەهەمێنانى ئەو خۆراکانەى بازاڕ پێویستیەتى.

زانا رەحمان، قائیمقامى پێنجوێن، لەبارەى زەرەرمەندبونى جوتیاران لە ساغنەبونەوەى بەرهەمەکانیانەوە رایدەگەیەنێت؛ ئەم دۆخە پەیوەندى بەوەوەهەیە کە حکومەت ناتوانێ پاڵپشتى دارایی و هاندان بۆ کەمکردنەوەى تێچوى کشتوکاڵى بکات هەر لە تۆوى بەرهەمەکانەوە تا مەوادى قڕکەر و ئامێرەکان بەردەوام نرخیان لە بەرزبونەوەدایە، بۆیە تێچوى بەرهەمهێنان ساڵانە زیاد دەکات، لە بەرامبەردا بازاڕ وەک پێویست نییە و بەوهۆیەوە جوتیاران لە زەرەردا دەبن.

زانا رەحمان ئاماژە بەوە دەکات کە کەرتى کشتوکاڵ لە پێنجوێن بەرەوپێشچووە لەروى ئاست و جۆراوجۆرى بەرهەمهێنانەوە بەشێوەیەک خەڵک لە ناوچەکانى دیککەوە دێنە پێنجوێن بۆ کارکردن لە کەرتى کشوکاڵ، بەڵام هەمویان لە ئەنجامى ساغنەبونەوەى بەرهەمەکان زەرەر دەکەن، بۆنمونە بەداخەوە ئێستا تێچوى بەرهەمى تەماتەى جوتیاران زیاترە لەو نرخەى لە بازاڕ دەیکات.

هەروەک هۆکارى ئەو دۆخە بۆ نەبونى پاڵپشتى دارایی بۆ جوتیاران و نەدۆزینەوەى بازاڕى ساغکردنەوەى بەرهەم و نەبونى سارداخنەى گەورەیە لە سنورەکان بۆئەوەى بەروبومەکانیان تێدا هەڵبگیرێن، دەشڵیت: بۆ چارەسەرى ئەو دۆخە سەردانى وەزارەتى کشتوکاڵمان کردوە و داواى هاوکاریمان کردوە بۆ دۆزینەوەى بازاڕ و ساغکردنەوەى بەرهەمەکان و بەرهەمهێنانى ئەو خۆراکانەى بازاڕ پێویستیەتى.


هەواڵی زیاتر