شاندی پارتى چەپى سەوز سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات

05/10/2023

شاندێکى پەرلەمانتارانى پارتی چەپى سەوز سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن و لە کۆبونەوەیەکدا پتەوکردنى پەیوەندییەکانى هەردولا و دۆخى ناوچەکەیان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2023/10/5)، شاندێکى پارتی چەپى سەوز کە پێکهاتبوون لە ئەبرو گونای وتەبێژ، سومەییە بۆز و  وەزیر پارلەک پەرلەمانتارانى پارتەکە و چەند نوێنەرێکی دیکەی هەدەپە لە باشووری کوردستان، سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد و لەلایەن لە بەختیار عومەر رێکخەری ژووری پەیوەندییە سیاسییەکان و ئەندامانى ژورەکە و سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە خولى پێنجەمى پەرلەمان و سەرپەرشتیارى ژورى سەرچاوە مرۆییەکانەوە پێشوازییان لێکرا.

لە کۆبونەوەکەدا دۆخی کوردستان و گۆڕانکارییە سیاسییەکان و ئاڵنگارى و پێشههاتەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و جەخت لە گرنگی یەکڕیزى و یەکگوتارى گەلی کورد کرایەوە.
هاوکات شاندى میوان بانگهێشتنامەی بەشدارییکردن لە کۆنگرەی دووەمی پارتی چەپی سەوزیان، پێشکەش بە بزووتنەوەی گۆڕان کرد کە بڕیارە (15)ى ئەم مانگە لە ئەنقەرە ببەسترێت.

فۆتۆ: بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر