گۆڕان پیرۆزبایی لە پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەكات
08/08/2026
بەبۆنەی یادی (٥٠) ساڵەی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی
کوردستانەوە، بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆکی پارتەكە و مەکتەبی
سیاسیی و ئەندامانی پارتەكە دەكات.
گۆڕان لە پەیامەكەیدا دەڵێت: هیوادارین ئەم بۆنەیە ببێتە
هەوێنی بەهێزکردنی گیانی تەبایی، پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوانمان و یەکخستنی
هەوڵەکان بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان، لەگەڵ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و هەوڵی
جدی بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانانەی بەرۆکی هەرێمی کوردستانیان گرتوە.
هەر ئەمڕۆ لە دوو سەردانی جیادا لە سلێمانی و هەولێر
شاندی گۆڕان بەشداری رێوڕەسمی ساڵیادی دامەڤرانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كرد و
پەیامی پیرۆزباییان گەیاندە بەرپرسانی پارتەكە.
کلیک لێرە بکە