بزووتنەوەی چاکسازیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی گۆڕان دەكات
02/08/2026
وەفدێكی بزووتنەوەی
چاکسازیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆكایەتی بێرون عومەر سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد لە
سلێمانی و لەلایەن دانا ئەحمەد مەجید، ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و
جفاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە پێشوازیان لێكرا.
وەفدی میوان پیرۆزبایی یەكەم بەشداری سیاسی بزووتنەوەی گۆڕانیان
كرد و هیوای سەركەوتن و كاری پێكەوەییان خواست، هاوكات دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و ئاڵنگاری و
پێشهاتە نوێیەكان گفتوگۆكرا.
لە كۆبونەوەكەدا جەخت لە گرنگی یەكڕیزی و یەكگوتاری لە
پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان كرا، پێویستی پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و
بەدەستهێنانی شایستە داراییەكانی خەڵك و باشكردنی گوزەرانی خەڵك و كەمكردنەوەی
بارگرانییەكان لەسەر شانی هاوڵاتیان دوپاتكرایەوە.