شاندێکى گۆڕان سەردانى کڵێساى ماریوسف دەکات

25/12/2023

بۆ گەیاندنى پەیامى پیرۆزبایی و پێکەوە ژیان، شاندێکى گۆڕان سەردانى کڵێساى ماریوسف دەکات.

ئەمڕۆ دوشەممە (25/12/2023)، شاندێکى بزوتنەوەى گۆڕان بە سەرۆکایەتى بەختیار عومەر ئەولى رێکخەرانى ژورى پەیوەندیە سیاسییەکان و ژمارەیەک لە ئەندامانى ژورەکە لە جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیحدا (سڵاوی خوای لێبێت) سەردانی کڵێسای مار یوسفیان کرد و پیرۆزبایی بزتنەوەى گۆڕانیان ئاڕاستەى قەشەی کڵێسای مار یوسف و تەواوی خوشک و برایان لە کریستیانەکانی پارێزگای سلێمانی و هەرێمى کوردستان و عێراق و جیهان کرد و جەختیان لە گرنگى پێکەوە ژیانى ئاشتیانە کردەوە.

شاندى گۆڕان دوپاتى کردەوە کە بزوتنەوەى گۆڕان هیواخوازە ئەم یاده‌ بە خۆشی و ئارامی بكه‌نه‌وه‌ و ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی پتەوبوونی کەلتوری پێکەوەژیان و قووڵ بوونەوەی گیانی لێبووردەیی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و یەکتر قەبووڵکردن لەنێوان هەموو چین و توێژ و پێکھاتە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان.

هەروەک شاندى گۆڕان هیوایان خواست هەموو لایەک سەقامگیری و پیکەوەژیان و فرەنەتەوەیی و ئاینیی لە کوردستان بپارێزن و ئەو نموونە جوانەی لە کوردستان هەیە زیاتر پەرەی پێبدرێت.


هەواڵی زیاتر