ئەنجومەنی قەزای کفری چەند پرسێک تاوتوێ دەکات

08/01/2024

ئێوارەی ئەمڕۆ (٨/١/٢٠٢٤) ئەنجومەنى قەزاى کفری بزوتنەوەی گۆڕان یەکەم کۆبونەوەى ئاسایی ساڵى نوێى لە مەکۆ ئەنجامدا و تێیدا گفتوگۆى کرد لەبارەى دۆخی سیاسی و ناوخۆیی و شارەکە.

ئەنجومەنى قەزاى کفرى لە کۆبونەوەکەدا پشتگیری لە داواى ڕەوای مامۆستا و فەرمانبەران  کردەوە لە دابینکردنى شایستە داراییەکانیان و جێبەجێکردنى داواکارییەکانیان و دەستپێکردنەوەى پڕۆسەى خوێندن، هاوکات کاروباری ڕیکخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان و دواین هەنگاوەکان ئامادەکارییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پرسی خۆڕێکخستنەوە و خۆ نوێکردنەوە بۆ قۆناغى نوێى سیاسى گفتوگۆى لەبارەوە کرا و سەرنج و بۆچونەکان لەبارەیانەوە خرانەڕو ، بەشێوەیەک هەوڵ و هەنگاوەکان وەڵامدەرەوەى پێداویستیەکانى قۆناغەکە بێت.

هەر لە کۆبونەوەکەدا پرسى خزمەتگوزارییەکانی شاری کفری گفتوگۆ کرا و جەخت کرایەوە لەوەى تەواوى هەوڵەکان بخرێتەگەڕ بۆ پاڵپشتى جێبەجێکردنى ئەو داواکارییانەى ساڵى رابردو خۆپیشاندەران و خەڵکى شارى کفرى بەشێوازێکى مەدەنیانە خستیانە بەردەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەشێکیان لە چاوەڕوانى جێبەجێکردندان لەوانە؛ قیرتاوکردن و رەخساندنى هەلی کار و بووژانەوەی کەرتى گشتى و کەرتى تایبەت بە ئەنجامدانى پڕۆژەى شایستە و پێویست بە قەزاکە.


هەواڵی زیاتر