كفری، پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكرێت

30/01/2024

ئەمڕۆ دوشەممە، وەفدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی سەرکەوتنی دووهەمین کۆنفراسی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی مەکۆی کفرییان كرد و لەلایەن پاژێروان و دەستەی کارگێری مەکۆوە پێشوازییان لێكرا.
ئەوە لەكاتێكدایە رۆژانی ٢٠-٢١-٢٢ی١ی٢٠٢٤، بزوتنەوەی گۆڕان دوهەمینكۆنفرانسی نیشتمانی لەژێر دروشمی گۆڕان بەرەو قۆناغێكی نوێ بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەكان بەست و.دوای سێ رۆژ گفتوگۆی ورد و لە بەلاغێكدا كە لەلایەن دەستەی سەرپەرشتی كۆنفرانس خوێنرایەوە، كۆتایی كارەكان و سەركەوتنی كۆنفرانس راگەیەندرا.


هەواڵی زیاتر