باژێروانى کفرى: کار لەسەر بڕیار و راسپاردەکانى دوهەمین کۆنفرانسى نیشتمانى دەکەین

04/02/2024

باژێروانى کفرى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ کار لەسەر بڕیار و راسپاردەکانى دوهەمین کۆنفرانسى نیشتمانى دەکەین و ئامادەکارى دەکەین بۆ قۆناغى نوێ و روبەڕوبونەوەى ئاڵنگارییەکان لەو چوارچێوەیەشدا هەڵوێستى گۆڕاخوازان دەنرخێنین و گوێ لە سەرنج و پێشنیازەکانیان دەگرین بۆ کاری پێکەوەیی.

رۆڤان سەروەت، باژێروانى کفرى بزوتنەوەى گۆڕان دواى سەرکەوتنى کارەکانى دوهەمین کۆنفرانسى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان ئێستا کاتى کارکردنە لەسەر بڕیار و راسپاردەکان و لەو سۆنگەیەوە، ئەمشەو سەردانی ماڵی مام وەلی عبدولڕەحمان هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لەسنووری ئەنجوومەنەکەمان و کاک عوسمان سەمین ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی قەزای کفریمان کرد لەپایی خزمەت و تێکۆشانەکانیان بۆ روبەڕوبونەوەى گەندەڵى و کارکردن بۆ بەدیهێنانى بەرنامەکانى بزوتنەوەی گۆڕان، قەڵغانی ڕێزلێنانی ئەنجومەنەکەمان پێشکەشکردن.

دەشڵێت: لەم سەردان و دیدارانەدا کە چەند رۆژى رابردو بەردەوامییان دەبێت، جگە لە نرخاندنى هەڵوێستى گۆڕانخوازان، دەمانەوێت گوێ لە ڕەخنە و سەرنج و پێشنیازەکانیان بگرین و داوای کاری پێکەوەیی و بەیەکەوە کارکردن بکەین بۆ چالاککردنی کاری مەکۆ و بازنە و ڕایەڵەکان لەپێناو بەدیهێنانى داواکارییەکانى خەڵک.


هەواڵی زیاتر