کفرى؛ شاندێکی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
06/02/2024
شاندێکی
ئەنجوومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان بەمەبەستی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی، سەردانى
یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان دەکات.
ئێوارەی
ئەمڕۆ سێشەممە (٦/٢/٢٠٢٤)، شاندێکی ئەنجوومەنی
قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی لقی کفری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیان کرد و
پیرۆزبایی بزوتنەوەی گۆڕانیان ئاڕاستەکردن لە ساڵیادى دامەزراندیاندا.
شاندى
گۆڕان جەختیان لە پێویستى یەکڕیزى لایەنە سیاسییەکان لە پرسە نەتەوەیی و
نیشتمانییەکان کردەوە لەگەڵ کارى پێکەوەیی بۆ وەڵامدانەوەى داخوازییانى هاوڵاتیان
و باشکردنى گوزەرانیان و دابینکردنى پێداویستییە سەرەکی و خزمەتگوزارییەکان، لاى
خۆیانەوە شاندى یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستانی سوپاسی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد و پەیوەندی
و هەماهەنگی نێوان هەردوولا دووپات کرایەوە.