هەڵەبجە؛ هەنگاوی كرداریی بۆ خۆڕێكخستنەوە لەگەڵ هەڵسوڕاوان تاوتوێكرا
08/08/2026
لە
چوارچێوەی راسپاردەی كۆنفڕانسی نیشتمانی و كۆبونەوەكانی جڤاتی نیشتمانی و دەستوری
نوێی ناوخۆیی پەسەندكراوی كۆنفڕانس پەیوەست بە هەنگاوەكانی خۆڕێكخستنەوە، ئەمڕۆ
شەممە (٨ی٨ی٢٠٢٦) شاندێكی گۆڕان كە پێكهاتبون لە شاخەوان رەئوف بەگ و نەسرین جەمال
ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و كاوە عوسمان ئەندامی جڤاتی نیشتمانی، لە مەكۆی گۆڕان
لە هەڵەبجە لەگەڵ سەرپەرشتیاری
مەكۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی قەزا و دەستەبژێرێك لە هەڵسوڕاوانی سنورەكە كۆبونەوە.
لە
كۆبونەوەكەدا، دوایین پێشهات و ئاڵنگارییەكان، باروگوزەران و دۆخی خەڵك و پێویستی
بەدەمەوە هاتنی داواكارییەكان تاوتوێكرا و ئاماژە بە هەنگاوە كرداریەكانی
ڕیكخستنەوەی ئۆرگانەكان و ئامادەكاری بۆ قۆناغی نوێ كرا.
هاوكات
رۆڵ و كاریگەری هەڵسوڕاوان و دەنگدەران و پشتیوانانی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵەبجە
بەرزنرخێندرا كە لە دۆخی سەخت و ماوەكانی ڕابردودا بەو پەڕی توانیانەوە بەردەوام
بون لەسەر رێباز و بنەما نەگۆڕەكانی گۆڕان، جەخت لە گرنگی بەردەوامی و كاری
پێكەوەیی كرایەوە بەو پێیەی ڕوانگەی گۆڕان، ڕەسەنایەتی لە دەستنەداوە و ئێستاش
کارنامەکەی دەتوانێت هاوکار بێت لە چارەسەری بەشێک لە کێشە و قەیرانەکان و خزمەتی
خەڵك.
لە
ئێستادا بزوتنەوەی گۆڕان سەرجەم ئاست و ئۆرگانەكان لەژیر راسپاردەی كۆنفڕانسی
نیشتمانیدا سەرقاڵی خۆڕێكخستنەوە و هەنگاوی كرداریی و ئامادەكاریە بۆ قۆناغی نوێ
بەشێوەیەك كە لە ئاست چاوەڕوانی گۆڕانخوازان و تەواوی هەڵسوڕاوان و خەڵكدا بێت.