هەڵەبجە، شاندی مەڵبەندی یەکگرتووی ئیسلامی سەردانی مەکۆی گۆڕان دەكات
05/08/2026
شاندێکی مەڵبەندی هەڵەبجەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کە پێکهاتبوون لە کاک شێخ حەسەن، بەرپرسی مەڵبەند و ژمارەیەک لە کارگێڕانی مەڵبەند، سەردانی مەكۆی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد و لەلایەن ڕێبەند ئەحمەد، سەرپەرشتیاری مەکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنەوە پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارێكدا، شاندی مەڵبەندی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی یەكەم بەشداری سیاسی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد، هاوكات دۆخی سیاسی و پێشهاتەكان و خراپیی بارودۆخی هاوڵاتیان پەیوەست بە گرانبونی پێداویستیەكان و كەمی ئاستی خزمەگوزاری و سەختی بژێوی و بەدەمەوە نەهاتنی داخوازیەكانیان گفتوگۆكرا.
جەختیش لە گرنگی بەردەوامیی پەیوەندی و لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان كرایەوە لەپێناو بەرژەوەندیە باڵاكانی خەڵك و پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان .