ئەنجومەنی قەزاكانی سنوری پارێزگای هەولێر كۆبونەوە

13/09/2025

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە (١٣ی٩ی٢٠٢٥)، ئەنجومەنی قەزاكانی سنوری پارێزگای هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێكردنی دواین پەرەسەندنە سیاسیەکانی کوردستان و دۆخی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان و ئامادەكارییەكان بۆ قۆناغی نوێ لەبارەگای پەیوەندیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری هەولێر كۆبونەوە.

لە كۆبونەوەكە كە بە سەرپەرشتی كاردۆ محەمەد بەڕێوەچو، بڕیار و راسپاردەكانی كۆتا كۆبونەوەی هاوبەشی جڤاتی نیشتمانی و گشتی و كۆبونەوەی گشتی هەڵسوڕاوان لە ئایندەیەكی نزیكدا گفتوگۆكرا، هاوكات باس لە گرفت و ئاستەنگ و لەمپەڕەكان كرا و جەخت كرایەوە كە درێژە بدرێت بە چڕكردنەوەی هەوڵەكان و زاڵبوون بەسەر تەواوی ئاستەنگ و سەرخستنی ئامادەكارییەكان و روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەكان.

لای خۆیانەوە ئەندامانی ئەنجومەن و هەڵسوڕاوان پێشنیار و سەرنجەكانیان خستەڕو، ئامادەیی دەربڕا بۆ بەگەڕخستنی هەوڵەكان و سەرخستنی ئامادەكارییەكان بۆ قۆناغی نوێ.


هەواڵی زیاتر