ژوری حكومەت ڕێزلێنان پێشكەشی سێ بەرپرسی پیشوو دەكات

31/01/2026

ژوری حكومەتی بزوتنەوەی گۆڕان سوپاس و ڕێزلێنان پێشكەشی سێ بەرپرسی پێشووی حكومەت دەكات كە ساڵانی ڕابردو لە پشكی گۆڕان لە ئەرك و بەرپرسیارێتیدا بوون و بە ئەمانەتەوە خزمەتیان كردووە.

لە ڕێوڕەسمێكدا كە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازان و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی لە مەكۆی سەرەكی سازكرا، ژووری حكومەتی بزوتنەوەی گۆڕان سوپاس و پێزانین و ڕێزلێنانی پێشكەشی هەریەك لە شاخەوان بەكر، بەڕێوەبەری پێشوی گومرگی پێنجوێن، سڵێمان محەمەد سەعید قائیمقامی پێشوی دەربەندیخان و مەلا تەها سەعید ئەحمەد بەڕیوەبەری پێشوی كاروباری حەج و عەمرە كرد لەپای ئەو خزمەتەی لە ساڵانی ڕابردوو لە پۆستەكەیاندا خزمەتیان كردووە.

كاوە عەبدوڵا رێكخەری ژووری حكومەت لە وتەیەكدا ستایشی رۆل و خزمەتی هەرسێ بەرپرسەكەی پیشووی كرد و وتی: هەرسێ بەڕیزان لەو كەسانەن كە لە ئەرك و بەرپرسیارێتیاندا لە پشكی بزوتنەوەی گۆڕان هەموو توانای خۆیان خستەگەڕ بۆ خزمەتی خەڵك و ئەركەكەیان و نمونەی كادیری دڵسۆز و خەمخۆری و بەرپرسیار بوون، بەخشینیشیان لە پۆستەكەیان بەهۆی گۆڕانبوون و خزمەتكردنیانەوە بووە، ئەم سوپاس و ڕێزلێنانەش پێزانینە بۆ ئەو خزمەتەی كردویانە.

لای خۆیانەوە هەریەك لەو بەرپرسانەی پێشوی تیمی حكومەت، لەگەڵ ئەوەی ستایشی پێزانینی ژووری حكومەتیان كرد، هیوایان خواست لەئاست ئەو ئەرك و بەرپرسیارێتی و متمانەیەدا بووبن كە گۆڕان پێی بەخشیون و جەختیان كردەوە كە بەهەمان گڕوتینەوە بەردەوام دەبن.


هەواڵی زیاتر