ژوری حكومەت ڕێزلێنان پێشكەشی بەڕێوەبەرانی پیشووی هەردوو ناحیەی سەرقەڵا و شۆڕش دەكات
07/02/2026
ژوری حكومەتی بزوتنەوەی گۆڕان سوپاس و ڕێزلێنان پێشكەشی هەردوو بەڕێوەبەری پێشووی ناحیەكانی سەرقەڵا و شۆڕش
دەكات كە ساڵانی ڕابردو لە پشكی گۆڕان لە ئەرك و بەرپرسیارێتیدا بوون و بە
ئەمانەتەوە خزمەتیان كردووە.
ئەمڕۆ
شەممە (7ی2ی2026) لە ڕێوڕەسمێكدا كە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوان و
گۆڕانخوازان و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی لە مەكۆی سەرەكی سازكرا، ژووری حكومەتی
بزوتنەوەی گۆڕان سوپاس و پێزانین و ڕێزلێنانی پێشكەشی هەریەك لە تەها ئیبراهیم،
بەڕێوەبەری پێشوی ناحیەی سەرقەڵا و هاوتا عەزیز، بەڕیوەبەری پێشوی ناحیەی شۆڕش كرد
لەپای ئەو خزمەتەی لە ساڵانی ڕابردوو لە پۆستەكەیاندا پێشكەشی هاوڵاتیانی سنوورەكانیان
كردووە.
كاوە
عەبدوڵا رێكخەری ژووری حكومەت لە وتەیەكدا ستایشی رۆل و خزمەتی هەردوو بەڕێوەبەری
پێشووی ناحیەكانی كرد و وتی: هەردوو بەڕێزان كاك تەها و كاك هاوتا لەو كەسانەن كە
لە ئەرك و بەرپرسیارێتیاندا لە پشكی بزوتنەوەی گۆڕان هەموو توانای خۆیان خستەگەڕ
بۆ خزمەتی خەڵك و ئەركەكەیان و نمونەی كادیری دڵسۆز و خەمخۆری و بەرپرسیار بوون، كارەكانیان
و شاهێدی خەڵك بۆیان كە ماندوونەناسانە لەگەڵ كۆژانەكانیاندا بوون وایكردووە
شایستەی ستایش بن و ئەم سوپاس و ڕێزلێنانەش پێزانینە بۆ ئەو خزمەتەی كردویانە.
لای
خۆیانەوە هەریەك لە تەها ئیبراهیم و هاوتا عەزیز، لەگەڵ ئەوەی ستایشی پێزانینی
ژووری حكومەتیان كرد، هیوایان خواست لەئاست ئەو ئەرك و بەرپرسیارێتی و متمانەیەدا
بووبن كە گۆڕان پێی بەخشیون و جەختیان كردەوە كە چۆن بە ئەمانەتەوە كارەكانیان لە
حكومەتی خۆجێی بە ئەنجام گەیاندووە و جێبەجێكاری بەرنامەی گۆڕان بوون بۆ حزمەتی
خەڵك، بەهەمان گڕوتینەوە بەردەوام دەبن.