وەفدێكی نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆسەر سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات

22/02/2026

ئەمڕۆ یەكشەممە (٢٢ی٢ی٢٠٢٦)، وەفدێكی نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد لە شاری سلێمانی و لەلایەن ژمارەیەك لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانیەوە پێشوازیان لێكرا.

لە دیدارێكی دۆستانەدا شاندی میوان پیرۆزبایی بەستن و سەركەوتنی كۆنفڕانسی بزوتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی ڕێكخەری گشتی و ئەنجدامانی نوێی جڤاتی نیشتمانییان كرد.

لە دیدارەكەدا پەیوەندیەكانی هەردولا و دۆخی سیاسی و رۆژئاوای كوردستان تاوتوێكرا و جەخت لە گرنگی پشتیوانی هەمەلایەنەی جەماوەری كوردانی هەرێمی كوردستان و پارچەكانی دیكە و ڕەوەندی كوردی كرایەوە بۆ ڕۆژئاوا و دۆزی گەلی كورد، هاوكات هەڵوێستی وەستانی گەلی كورد بۆ دۆزی ڕەوای ڕۆژئاوا بەرزنرخێندرا و جەخت لە پێویستی یەكڕیزی كرایەوە لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەكاندا.


هەواڵی زیاتر