گۆڕان لە بەریتانیاوە: بە هەموو شێوەیەك دژی تیرۆر و كپكردنی ئازادی بیر و ڕاین
01/04/2026
بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە چالاکوانان و نوێنەری هێزە سیاسییەکان،
لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، رێوڕەسمێکی تایبەت بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و قوربانیدانەكانی
یەنار محەمەد، چالاکوانی تیرۆركراوی بواری مافی مرۆڤ و ژنان سازکرا و تێیدا نوێنەری
گۆڕان جەختی لە بڕوای نەگۆڕی بزوتنەوەی گۆڕان كردەوە پەیوەست بە پاراستن و
فەراهەمكردنی ئازادییەكان.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، سیروان سەعید، بەرپرسی گۆشەی بەریتانیای
بزوتنەوەی گۆڕان، وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا تیشکی خستە سەر ڕۆڵی کاریگەری کۆچکردوو
لە داکۆکیکردن لە مافە مەدەنییەکان و جەختی كردەوە كە بزوتنەوەی گۆڕان بە توندترین
شێوە دژی تیرۆر و كپكردنی ئازادی بیر و ڕا یە و پێیوایە؛ تیرۆرکردنی خاتوو یەنایر تاوانێکی
دژە مرۆییە.
لە پەیامەكەی نوێنەری گۆڕاندا داوا لە حکومەتی فیدراڵی عێراق
کرا کە بە جددی کار لەسەر دۆسیەی تیرۆرکردنی چالاکوانان بکات و "بکەرانی ئەم تاوانە
بدۆزرێنەوە و ڕووبەڕووی سزای یاسایی بکرێنەوە".
خاتوو یەنار محەمەد،
یەکێک بوو لە دەنگە دیارەکانی داکۆکیکار لە مافی ئافرەتان، لە ڕێکەوتی ٢ی ئازاری
٢٠٢٦ لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری بەغدا شەهید کرا، ئەمەش کاردانەوەی فراوانی لەسەر ئاستی
ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.