بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان كۆدەبنەوە

07/04/2026

لە درێژەی ئەو دەستپێشخەرییەی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکان و یەکڕیزیی نیشتمانی دەستیپێکردووە، کەمێک بەر لە ئێستا، وەفدێکی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری هەولێر سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد.

‎وەفدەکەی بزووتنەوەی گۆڕان پێکهاتبوون لە هەریەک لە دلێر عەبدولخالق، شاخەوان ڕەئوف بەگ، چۆمان محەمەد و ڕۆڤان سەروەت، ئەندامانی جڤاتی نیشتمانیی و لەلایەن وەفدێکی پارتی كە پێكهاتوون لە د. کەمال کەرکووکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، عەلی عەونی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ئەو حزبە پێشوازییان لێكرا.

ئامانجی سەردانەکانی گۆڕان بریتییە لە خستنەڕووی دیدگایەکی نوێ بۆ قۆناغی داهاتوو، چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.

فۆتۆ - بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر